زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە بواری تەندروستی ئەنجام دەدات

  • 2020-04-26
  • 249 Views
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە بواری تەندروستی ئەنجام دەدات

لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی رەوشی تەندروستی لە هەرێمەکەماندا بە تایبەت کە لەئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوە، دوای رەزامەندی سەرۆکایەتی زانکۆ لەسەر پرۆپۆزەڵی پێشکەشکراو، بڕیارە رۆژانی (٢٠٢٠/٩/٢٣,٢٢) بە چاودێری و سەرپەرشتی راستەوخۆی (پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بە زانکۆ بەهاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی (NHS)ی بەریتانی و زانکۆی تارانی پزیشکی، چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستی و تەندروستی ئەنجام دەدات.

کۆنفراسەکە بەناونیشانی (لەپێناو زیاتر ئاشنابوون بە نەخۆشییە میکرۆبیەکان و پلان و ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە ) لە شاری سلێمانی بە بەشداریی چەندین توێژەری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە سەرجەم توێژەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەکەین تا بەرواری (٢٠٢٠/٨/١٠) توێژینەوەکانیان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە:
medicine@spu.edu.iq

زانیاری زیاتریش دەربارەی کۆنفرانسەکە لەم لیفلێتانەی خوارەوەدایە.