توێژینەوەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەرەو نێودەوڵەتی بوون هەنگاو دەنێن

  • 2020-05-09
  • 241 Views
توێژینەوەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەرەو نێودەوڵەتی بوون هەنگاو دەنێن

توێژینەوەیەکی دیکەی ناوازە کە لەلایەن یەکێک لە خوێندکارانی ماستەری کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەناوی (کامەران ئەمین ناسر) ئامادەکراوە بەناونیشانی ( prevalence of CRyptospridiosis amang Cancer patients in Sulaimani province/Iraq) و هەردوو مامۆستای زانکۆ (د.سالار ئیبراهیم عەلی و د.عەبدوڵا ئەحمەد حەمە) سەرپەرشتیان کردووە، لە گۆڤاری نێودەوڵەتی بایەخدار و ئاستبەرزدا (International journal of Psychosocial Rehabilitation) بڵاوکراوەتەوە.

ئەمەش هەنگاوێکی تری زانستیانەی کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی ئەو توێژینەوانەی کە لەلایەن خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆوە ئەنجام دەدرێن.

بەبۆنەیەوە راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستیی دەستخۆشی و  پیرۆزبایی ئاڕاستەی توێژەر و سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە دەکات بۆ ئەو هەوڵە زانستییە و وەك هەمیشەش پشتیوانیی دەردەبڕێت بۆ بەردەوامبوون لە كارە زانسییەكان لەپێناو خزمەتكردنی رەوشی تەندروستی لە هەرێمەكەماندا.