وۆركشۆپی نووسینی گرانت و فەندی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو

  • تشرینی دووه‌م 28, 2019
  • 263 Views
وۆركشۆپی نووسینی گرانت و فەندی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو

بەمەبەستی ئاشناكردنی ستافی ئەكادیمی و كارگێڕی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆكانی تر بە نووسینی گرانت و فەندی نێودەوڵەتی، پڕۆژەی تۆڕی كەلەپووری كولتووری (#سی_ئێچ_ئێن) لە گرووپی كەلەپووری كولتووری دیجیتاڵی (#دی_سی_ئێچ) سەر بە سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، وۆركشۆپێكی كراوە بەناونیشانی ” نووسینی گرانت ” رێكخست.

رۆژی پێشجشەممە 2019/11/28 بەئامادەبوونی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ و ژمارەیەك لە ئەكادیمیستان و خوێندكاران لەلایەن پڕۆژەی تۆڕی كەلەپووری كولتووری (#سی_ئێچ_ئێن) لە گرووپی كەلەپووری كولتووری دیجیتاڵی (#دی_سی_ئێچ) سەر بە سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وۆركشۆپێكی كراوە بەناونیشانی ” نووسینی گرانت و فەندی نێودەوڵەتی ” لە سنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانكۆ بەڕێوەچوو، وۆركشۆپەكە لەلایەن د.ڕۆژین كەمال محەمەد ئەمین سەرۆكی گرووپی توێژینەوەی كەلەپووری كولتووری دیجیتاڵییەوە پێشكەشكرا و تێیدا بەوردی تیشكی خستەسەر چۆنێتی ئامادەكردنی پرۆپۆزەڵی نووسینی گرانت و فەندەنێودەڵتییەكان تاكو ستافی ئەكادیمی و كارگێڕی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆكانی تر و خوێندكارانی خوێندنی باڵا و كارمەندانی كەرتی حوكمی و تایبەتی و رێكخراوە ناحكومییەكان بۆ تمویلكردنی پڕۆژە ئەكادیمی و نائەكادیمییەكانیان بەشێوەیەكی پراكتیكی سوودمەندبن، هەروەها د.ڕۆژین كەمال بەشێوەیەكی كرداری نموونەیەكی زیندوی فەندی نێودەوڵەتی ئایرێكس ( IREX) بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

ئامادەبووانی وۆركشۆپەكە لە رێگەی سەرنج و پێشنیار و پرسیارەكانیان و فۆرمی هەڵسەنگاندنەوە بیرو ڕای خۆیان لەسەر تەواوی بەڕێوەچوونی وۆركشۆپەكە خستەڕوو.

شایەنی باسە د.ڕۆژین كەمال یەكەم و تاكە هەڵسەنگێنەری نێودەوڵەتی گرانتی پڕۆژە فرەملیۆن پاوەندەكانی پڕۆگرامێكی دەزگای گەورەی توێژینەوە و داهێنانی بەریتانییە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق، كە لە ماوەی 3 ساڵی پێشوودا زۆرترین گرانتی بۆ پڕۆژە هاوبەشەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانی زانكۆ بەبڕی نزیكەی 300 هەزار دۆلار بەدەستهێناوە.