تێزی دکتۆرای خوێندکارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە ئاستی زۆرباشە پەسەندکرا

  • 2020-05-12
  • 556 Views
تێزی دکتۆرای خوێندکارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە ئاستی زۆرباشە پەسەندکرا

رۆژی دووشەممه ڕێکەوتی 11ـ 5ـ 2020 کاتژمێر 10:30ی بەیانی له هۆڵی کۆبونەوەکانی سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆ/سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی گفتوگۆی تێزی دکتۆرای ( بەختیار عوبێد شەریف ) خوێندکاری دکتۆرای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەئامادەبوونی سەرۆک و سێ ئەندامی لیژنه له زانکۆکانی هه رێمی کوردستان بەڕێوەچوو کە دوو ئەندامی زانکۆکانی کەربەلا و کوفه له باشووری عێراق بەشێوەی ئۆنلاین له ڕێگەی گوگڵ میتینگەوه بەشداربوون.

دوای نزیکه ی پێنج کاتژمێر له گفتوگۆکردن تێزی دکتۆرای خوێندکاری ناوبرا به ئاستی زۆر باشه پەسەندکرا، شایانی باسه ئەمه یەکەمین خوێندکاری خوێندنی دکتۆرایه له زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەرچێت و بڕوانانەی دکتۆرای پێ ببەخشرێت.

لیژنەی گفتوگۆی تێزەکه پێکهاتبوون لە:

1. پ.د.احلام ابراهیم وەلی ـ زانکۆی سەڵاحەدین ـ سەرۆکی لیژنه

2. پ. د.ميثاق هاتف عبدالسادة ـ زانکۆی کربلاء ـ ئەندام

3. پ.د.هاشم فوزي العبادي ـ زانکۆی کوفه ـ ئەندام

4. پ.ی.د.وریا نجم رشید ـ زانکۆی جیهان/سلێمانی ـ ئەندام

5. پ.ی.د. جلال عبدالله محمد ـ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ـ ئەندام

6. پ.د.هۆشیار معروف کاکه مەلا ـ زانکۆی لوبنانی ـ فەڕەنسی / هەولێر ـ ئەندام و سەرپەرشتیاری یەکەم

7. پ.د.نور ئەزمان علی ـ زانکۆی UPM ی مالیزی ـ ئەندام و سەرپەرشتیاری دووەم.