هەر فەرمانبەرێك لە كۆلێج و پەیمانگاكان و فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئارەزومەندە بۆ كاركردن وەك وەرگێڕی زمان لە ( كوردی بۆ عەرەبی بۆ ئینگلیزی یان ئینگلیزی ) و بە پێچەوانەوە بۆ هۆبەی سایتی زانكۆ لە بەڕێوەبەرایەتی تەكنەلۆجیای زانیاری و ئاماری سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، با ( cv )كەی بە زمانی ئینگلیزی بنێرێت بۆ ئەم ئیمیڵە info@spu.edu.iq بەم مەرجانەی لای خوارەوە:
1.ئەزموونی ئارەزوومەند لایەنی كەم ( 3 تا 5 ) ساڵ بێت و زمانی ئینگلیزی باش بێت.
2.هەڵسەنگاندنی توانای ئارەزومەند بۆ كاری وەرگێڕان لەڕێی چاوپێكەوتن و تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەرێت.