مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی دەکات

  • تشرینی دووه‌م 29, 2019
  • 240 Views
مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی دەکات

رۆژی پێنجشەممە 2019/11/28، پ.ی.د. هێرش رەسوڵ موراد، مامۆستای کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕیی لەبەشی تەکنیکی پەیوەندییەگشتییەکان و بازاڕگەری زانکۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بە توێژینەوەیەک بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی زانکۆی کۆیە كرد.

ئەو چالاکییە زانستییە، بریتی بوو لە دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بەشی یاسایی فاکەڵتیی زانستەمرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە، توێژینەوەکەی مامۆستای ناوبراویش بە ناونیشانی (موقع حرية التعبير في مشروع دستور إقليم کوردستان ـ العراق/ دراسة تحليلية مقارنة) بوو.