خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی توێژینەوەیەکی گرنگ لەپێناو سەلامەتی کۆرپەلە ئەنجام دەدەن

  • 2020-05-17
  • 407 Views
خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی توێژینەوەیەکی گرنگ لەپێناو سەلامەتی کۆرپەلە ئەنجام دەدەن

لە كارێكی دیکەی ناوازەدا، خوێندكارانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، توێژینەوەیەكی تری زانستی پڕ بایەخ بەناونیشانی (The use of fetal Fibronectin and Vaginal PH as new Laboratory Markers for Detection of Preterm Delivery in Iraq) ئەنجام دەدەن کە لە گۆڤاری (Pakistan Journal of Medical and Health Sciences) بڵاودەکرێتەوە كە ئیمپاكت فاكتەرەكەی (0.02)و گۆڤارێكی نێودەوڵەتییە.

توێژینەوەكەش لەلایەن هەریەك لە خوێندكارانی بەشی شیكاری نەخۆشییەكانی كۆلێجەوە (رۆژان بەهادین، یادگار عەزیز، دێنێ‌ سابیر، كۆژین عەزیز، محمد كەمال، بەهێز عبدالكریم) ئەنجامدراوەو لەلایەن (د.عەلی حاتم حسین) مامۆستای كۆلێجەوە سەرپەرشتیكراوە، ئامانجی ئەم خوێندكارانەش لەم توێژینەوەیەدا هێنانی ئەم جۆرە پشكنینەیە بۆ یەكەمجار بۆ ناوخۆی عیراق كە پێشتر پشكنینی لەو جۆرە نەكراوە، هەروەها بۆ دیاریكردنی لەدایكبوونی پێشوەختە كە بتوانرێت ئەم لەدایكبوونە دیاری بكرێت، كە بەهۆیەوە بتوانرێت رێگری بكرێت لە لەبارچوونی كۆرپەلە و كەمئەندام بوونی، بۆ دیاری كردنی ئەم لایەنانەش دەتوانرێت پشت بەم دوو جۆرە پشكنینە ببەسترێت كە پێشتر لە عیراقدا نەبووە.

بەوبۆنەیەوە راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستیی پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاڕاستەی خوێندکارەکان و سەرپەشتیارەکانیان دەکات و وەک هەمیشەش بەڵێن و پشتیوانی بۆ سەرجەم خوێندکاران دووپاتدەکاتەوە.

دەتوانن بۆ بینینی توێژینەوەکە گرتە لەم لینکە بکەن.