سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پرسەنامەیەك ئاراستەی زانكۆی گەرمیان دەكات

  • كانونی یه‌كه‌م 1, 2019
  • 233 Views
سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پرسەنامەیەك ئاراستەی زانكۆی گەرمیان دەكات

بەبۆنەی كۆچی دوایی خوالێخۆشبێت (د.دلێر حەبیب) مامۆستا لە زانكۆی گەرمیان، پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەناوی خۆی و ئەنجومەنی زانكۆوە پرسەنامەیەكی ئاراستەی زانكۆی گەرمیان و خانەوادەی خوالێخۆشبێت كرد.

لە پرسەنامەكەدا وێڕای خەمباری و نیگەرانی بۆ لەدەستدانی ئەكادیمی و مامۆستای زانكۆی گەرمیان (د.دلێر حەبیب) دوپاتكردەوە كە جێگایان بەئاسانی پڕنابێتەوە ، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ناوبراوو هاوڕێ و مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی گەرمیان دەكات و داواكارە لە یەزدانی مەزن جێگای بەهەشت بێت.

هەروەها ڕایگەیاند سەروەرییەكی گەورەیە بۆ مرۆڤ كە بە ڕێوڕەسمێكی شایستە مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی گەرمیان ماڵئاوایی لەتەرمی مامۆستاكەیان دەكەن .

لەكۆتاییدا سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دوبارە سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیان و كەس و كارو خانەوادەو مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی گەرمیان دەكات و هاوبەشی خۆیان لەم كۆستەدا ڕادەگەیەنێت.