یه‌كه‌مین وێبیناری CDC له‌سه‌ر  نووسینی سیڤی كاریگه‌ر به‌رێوه‌چوو

  • 2020-05-18
  • 200 Views
یه‌كه‌مین وێبیناری CDC له‌سه‌ر  نووسینی سیڤی كاریگه‌ر به‌رێوه‌چوو

ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار ( CDC )ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی توانای خوێندكاران بۆ گه‌یشتنیان به‌ بازاڕی كار و په‌ره‌پێدانی توانای نووسینی (سیڤی- C.V) وێبینارێكی لە كاتژمێر 9.30ی شه‌وی 17/5/2020 رێكخست.

وێبیناره‌كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا نه‌ورۆز به‌رێوه‌به‌ری CDC و مامۆستا سامان ساڵح راهێنه‌ری بواری به‌كارخستن له‌ CDC پێشكه‌شكرا.

له‌ ته‌واوی كاتی وێبیناره‌كه‌ خوێندكاران به‌شێواز و چۆنێـتی نووسینی سیڤی كاریگه‌ر و  دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار ئاشناكران، دواتریش خوێندكاران له ‌رێگه‌ی پرسیار و نامه‌ی (چات) گفتوگۆی بابه‌ته‌كه‌یان كرد.