تەواوی پێداویستییەكان بۆ بەشەناوخۆیی پەیمانگەی زانستی كۆمپیوتەر دابینكرا

  • كانونی یه‌كه‌م 2, 2019
  • 95 Views
تەواوی پێداویستییەكان بۆ بەشەناوخۆیی پەیمانگەی زانستی كۆمپیوتەر دابینكرا

بەهەوڵی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بودجەیەكی تایبەت بۆ بەشەناوخۆییەكانی زانكۆ دابینكرا و لەوچوارچێوەیەشدا سەرجەم پێداویستییەكان بۆ بەشەناوخۆیی پەیمانگەی زانستی كۆمپیوتەر دابینكرا.

رۆژی یەكشەممە 2019/12/1 دوای دابینكردنی بودجەیەكی تایبەت بۆ بەشەناوخۆییەكانی زانكۆ، بەسەرپەرشتی راگرایەتی و لەلایەن بەڕێوەبەر و ستافی بەشەناوخۆییەكانی پەیمانگەی زانستی كۆمپیۆتەر چەندین پێداویستی جۆراوجۆری وەك (تەباخ، زۆپا، كۆمبار، غەسالە، لەگەڵ چەند پێداویستییەكی تر ) بۆ بەشەناوخۆیی پەیمانگەكە دابینكرا.

لای خۆشیەوە راگرایەتی پەیمانگەی زانستی كۆمپیوتەر سوپاس و ستایشی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەكات كە هەمیشە لە خەمی خوێندكاران و دابینكردنی پێداویستییەكانی بەشە ناوخۆییەكاندان.