بەرلە دەستپێكردنەوەی دەوام ناوەندەكانی خوێندن بە دەرمانی پاكژكەرەوە دەڕشێنرێن

  • 2020-05-21
  • 327 Views
بەرلە دەستپێكردنەوەی دەوام ناوەندەكانی خوێندن بە دەرمانی پاكژكەرەوە دەڕشێنرێن

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە میانەی ئامادەكارییەكانی بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن و پاراستنی گیانی خوێندكاران و مامۆستایان سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سەر بەزانكۆی ئاگاداركردۆتەوە كە تەواوی بیناو هۆڵەكانی خوێندن و بەشەناوخۆییەكان پاكژبكرێنەوەو دەرمانی دژە ڤایرۆس بڕشێنن. ، بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروسی گەرمیان هەستان بە ڕشاندنی دەرمانی پاكژكەرەوە بۆ بەشە ناوخۆیەکانی کوڕان و کچان و ھۆڵەکانی خوێندنی ناو پەیمانگای تەكنیكی كەلار لەلایەن کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراوەوە بۆ رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست و پاک بۆ خوێندکاران.