گفتوگۆی تێزی ماستەری خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەڕێوەچوو

  • 2020-05-21
  • 434 Views
گفتوگۆی تێزی ماستەری خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەڕێوەچوو

سەرەڕای بارودۆخی نائاسایی ئێستای هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کۆڤید١٩ و جێبەجێ نەکردنی سەربەخۆیی زانکۆکان و ئەو بارگرانی و ناڕەحەتیانەی بۆ پرۆسەی خوێندنی باڵا دروستبووە،

ئەمڕۆ 20-5-2020 کاتژمێر 10ی بەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی گفتوگۆی تێزی ماستەری (شادی بکر احمد) خوێندکاری ماستەری بەشی ئەندازیاری میکانیک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنهی گفتوگۆكە له کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و (پ.ی.د.عطاء شێخ کریم) ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییەتەندروستیەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەچوو.

دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕی زانستیانە تێزی ماستەری خوێندکاری ناوبراو وەک خۆی و بە پلەی زۆر باش پەسەندکرا.
لیژنەی گفتوگۆی تێزەکە پێکهاتبوون لە:
١-پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. صادق الیاس عبداللە (سەرۆکی لیژنە)
٢- پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.جودت علی یعقوب(ئەندام)
٣-د.دیار عمر کاکە (ئەندام)
٤-د.حمید دویج لفتە (ئەندام و سەرپەرشتیاری یەکەم)
٥-د.ایاد فائق شهاب (ئەندام و سەرپەرشتیاری دووەم)