سه‌رۆكى زانكۆ به‌شدارى له‌ كۆنفرانسى كارى هاوبه‌شى دامودەزگاکانى خویندنى بالا و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان كرد

  • نیسان 24, 2015
  • 255 Views
سه‌رۆكى زانكۆ به‌شدارى له‌ كۆنفرانسى كارى هاوبه‌شى دامودەزگاکانى خویندنى بالا و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان كرد

كارى هاوبه‌ش له‌ نێوان رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و داموده‌زگاكانى خویندنى بالا بابه‌تى كۆنفرانسێكى زانستى بوو كه‌ ئینستیتۆى پەى Pay بۆ پەروەردە و گەشەپێدان له‌ هۆتێل بانوژ ى شارى هه‌ولێر رێكیخست، له‌و كۆنفرانسه‌ زانستیه‌دا دوو رۆژى خایاند، د.ئالان فریدون على سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى تیایدا ئاماده‌بوو و باس له‌ میكانزمه‌كانى هه‌ماهه‌نگى نێوان داموده‌زگاكانى خویندنى بالا(زانکۆکان) و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى كراو چۆنیه‌تى هه‌نگاونان بۆ به‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجه‌ خرایه‌ روو، گرنگى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ دیدى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا وه‌ خرایه‌ روو ، هه‌روه‌ها چاكسازى له‌ زانكۆكانى كوردستان و كاریگه‌رى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆنفرانسه‌كه‌بوو له‌ كۆتایدا به‌ گفتوگۆى به‌شداربوان كۆتاى به‌ كۆنفراسه‌كه‌ هات

132