سەرۆكی زانكۆ بانگهێشت دەكرێت بۆ گفتوگۆیەكی نێودەوڵەتی لە ڕۆژی جیهانی ژینگەدا

  • 2020-05-30
  • 362 Views
سەرۆكی زانكۆ بانگهێشت دەكرێت بۆ گفتوگۆیەكی نێودەوڵەتی لە ڕۆژی جیهانی ژینگەدا

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگە كە دەكاتە 5ی حوزەیران و هاوكات نەتەوە یەكگرتوەكانیش ئەو رۆژە بە رۆژێكی سەرەكی دەزانێت بۆ پارێزگاری كردنی ژینگە لە هەموو جیهاندا ، بە دروشمی ( لە پێناو ژینگەدا ئێستا كاتییەتی ) یەكێتی عەرەبی بۆ پەرەپێدانی به‌رده‌وامی ژینگە كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ ووڵاتی میسره‌ هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەكی نێودەوڵەتی كراوە و گێڕانی ئاهەنگێك لە سنوری نیشتمانی عەرەبیدا بۆ چەندین لە كەسایەتی و بەرپرسان و شارەزایان و ڕاوێژكاران و ژمارەیەك لە سەرۆك زانكۆكان كە لەڕێگەی ئۆنلاین و بەرنامەی زوومەوە بەڕێوەدەچێت كە ساڵانە زیاتر لە 150 دەوڵەت بەشداردەبن.

لەچوارچێوەی ئەو گفتوگۆیەشدا بانگهێشتننامەیەك ئاراستەی پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كراوە بۆ بەشداریكردن لە 5ی حوزەیرانی 2020 بە ئۆنلاین ، وە بەڕێزیشیان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە لەكاتی دیاریكراودا ڕاو سەرنجی خۆیان وەك سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بخەنە ڕوو.

نەتەوە یەكگرتووەكان ساڵی 2020 ی وەك ساڵێكی گرنگ و یەكلاكەرەوە داناوە بۆ پابەندبوونی دەوڵەتان لە پارێزگاریكردن لە هەمەچەشنی زانستی زەویناسی و گرنگیدانی زیاتر بە پاراستنی ژینگە.

لە كۆتایی گفتوگۆو ئاهەنگەكەدا بڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە بەشداربووان.

بۆ بینینی گفتوگۆکە گرتە لەم  لینکە بكە