ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاری لەسەر شێوازی دەوامکردنی فەرمانبەران دەرکرد

  • 2020-05-30
  • 2246 Views
ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاری لەسەر شێوازی دەوامکردنی فەرمانبەران دەرکرد

لەبەر رۆشنایی بڕیاری حکومەتی هەرێم بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران و کردنەوەی فەرمانگە و شوێنە حکومییەکان، ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕیاریدا بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەکان دەوامی فەرمانبەرانی دەستپێبکاتەوە.

لەوبارەیەوە پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند: بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی زانکۆ و بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەوامی فەرمانبەرانمان دەستپێدەکەینەوە کە بەشێوەی نۆرە ( تناوب ) دەوام دەکرێت بۆئەوەی نێوان فەرمانبەران زۆر بێت و بەریەک کەوتن کەم بێت، هەروەها رایکردنی مامەڵەکان تەنیا لە رێگەی داواکارییەوە دەبێت و بە هیچ شێوەیەک چاوپێکەتن و بەریەک کەوتن دروست نابێت.

سەرۆکی زانکۆ جەختیشی کردەوە دەوامی فەرمانبەران لە رۆژانی ( یەکشەممە، دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە ) لە کاتژمێر 9 بۆ 1ی دواینیوەڕۆ دەبێت و ڕۆژانی پێنجشەممان پشوو دەبێت بەو ئامانجەی هەموولایەک لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پارێزراو بن.