سه‌رۆكى زانكۆ پێشوازى له‌ نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ ئسپانیا كرد

  • نیسان 24, 2015
  • 272 Views
سه‌رۆكى زانكۆ پێشوازى له‌ نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ ئسپانیا كرد

به‌مه‌ستى هاوكاری كردنی زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌ لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان له‌ ئیسپانیا بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندی زانستی و ئه‌كادیمی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئه‌وروپا به‌گشتی و وڵاتى ئیسپانیا به‌ تایبه‌تی ,له‌ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌رێز د.ئالان فه‌ره‌یدون علی سه‌رۆكی زانكۆ و به‌ڕٍێز د.ناصح فاتح عسمان/ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و به‌ختیار عبید /به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی و جمال کاک برا /به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمیه‌كانی زانكۆ پێشوازیان له‌ به‌ڕێز (دابان شه‌ده‌ڵه‌) نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئیسپانیا كرد كه‌ به‌ یاوه‌ری به‌ڕێز د.علی قادر عسمان ڕاگری كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆیان كردبوو.

له‌ و دیداره‌دا باس له‌ ئاڵوگۆركردنی شاندی زانستی نێوان زانكۆمان و زانكۆكانی وڵاتى ئیسپانیا كرا،هه‌روه‌ها نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئیسپانیا ئۆمێدى بەخشى كه‌ زانكۆمان بكرێته‌ نێو به‌رنامه‌ی ئاڵوگۆرى زانستى و خویندکارانىی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ نموونە پرۆگرامى ئیراسموس كه‌ به‌رنامه‌یه‌كى جیهانى خوێندنى باڵایه‌ له‌ زانكۆكانى ئه‌ورپادا تاوه‌كو ده‌رچوانی زانكۆمان به‌ خۆڕایی خوێندنی باڵا له‌ زانكۆكانی ئه‌وروپا ته‌واو بكه‌ن و سه‌رجه‌م تێچووی خوێندن و ژیانیان له‌ سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بێت لەسەر بنەماى پێشبرکێ.

هه‌روه‌ها وه‌فدى میوان به‌ڵێنى هاوكارى ته‌واوى زانكۆیاندا به‌و مه‌به‌سته‌ى سه‌رۆكى زانكۆ له‌ ئاینده‌دا سه‌ردانی وڵاتی ئیسپانیا بكات بۆ به‌ستنی چه‌ند په‌یوه‌ندیه‌كی ئه‌كادیمی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئیسپانیا