وێبینارێک به‌ناونیشانی “چۆن به‌شێوه‌یه‌كی شاره‌زایانه‌ سیڤی بنووسم” ئەنجام دەدرێت

  • 2020-06-05
  • 81 Views
وێبینارێک به‌ناونیشانی “چۆن به‌شێوه‌یه‌كی شاره‌زایانه‌ سیڤی بنووسم” ئەنجام دەدرێت

ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار ( CDC ) له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی توانای خوێندكاران بۆ گه‌یشتن به‌ بازاڕی كار و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار، سیمینارێكی ئه‌لیكترۆنی (وێبینار) به‌ناونیشانی “چۆن به‌شێوه‌یه‌كی شاره‌زایانه‌ سیڤی بنووسم” بۆ خوێندكاران و ده‌رچووانی زانكۆ رێكده‌خات.

سیمیناره‌كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا سامان ساڵح راهێنه‌ری بواری به‌كارخستن له‌ ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار CDC و مامۆستا هەژان كەمال شالى و مامۆستا نەورۆز مارف بەڕێوەبەرى CDC پێشكه‌ش ده‌كرێت.

 رۆژ: یه‌كشه‌ممه 7/6/2020
كات: 5:00ی ئێواره 
سیمیناره‌كه‌ له‌رێگه‌ی خزمه‌تگوزاری zoom پێشكه‌ش ده‌كرێت.

هەر خوێندکارێک ئارەزوومەندە کە بەشداربێت، دەتوانێت ناوی سیانی و کۆلێج و بەشەکەی بۆ ئیمەیڵی CDC (cdc@spu.edu.iq)بنێرێت تا بەستەر(لینک)ی بەشداربوونی بدرێتێ.