توێژینەوەیەکی گرنگی مامۆستایەکی زانکۆمان لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتیدا بڵاودەبێتەوە

  • 2020-06-06
  • 458 Views
توێژینەوەیەکی گرنگی مامۆستایەکی زانکۆمان لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتیدا بڵاودەبێتەوە

ئاراس مەسعود اسماعیل مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی توێژینەوەیەکی لە جۆرنالی (IEEE Access) بڵاوکردەوە کە خاوەن ئیمپاکت فاکتەری ٤.٠۲، توێژینەوەکە تایبەتە بە نەخۆشییەکانی سییەکان لە رێگەی دەنگی سییەکان و دەستنیشانکردنی رێژەی لەکارکەوتنی سییەکانی نەخۆش دەستنیشان دەکرێت.

شایەنی باسە م.ئاراس مسعود اسماعیل لەماوەی کەرەنتینە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمە پێنجەم توێژینەوەیە ئەنجامی بدات لەسەر ئەم نەخۆشیانەی توشی سییەکان دەبن. ئێستا توێژینەوەکە بە ئۆنلاین لە سایتی (ieeexplore.org) بەردەستە و لەم لینکەوە دەتوانن توێژینەوەکە ببینن.