لە گفتوگۆیەكی ئەكادیمیدا رۆژی ژینگە بەرزنرخێندرا

  • 2020-06-07
  • 84 Views
لە گفتوگۆیەكی ئەكادیمیدا رۆژی ژینگە بەرزنرخێندرا

لە رۆژی جیهانی ژینگەدا یەكێتی وڵاتانی عەرەبی بۆ گەشەكردنی بەردەوام و ژینگە گفتوگۆیەكی كراوەی بەناونیشانی ” ئێستا كاتی كاركردنە بۆ ژینگە ” رێكخست، كە پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بابەتێكی گرنگی سەربارەت بە پاراستی ژینگەپێشكەشكرد.

بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گفتوگۆكە بەشێوەی ئۆنلاین و بەئامادەبوونی زیاتر لە 250 كەس لە سەرۆكی زانكۆكان و نوێنەرانی نەتەوەیەكگرتووەكان و بەرپرسانی حكومی وڵاتانی عەرەبی و پسپۆڕانی بواری ژینگە بەڕێوەچوو، كە لەسەر ئاستی عێراق تەنیا دوو سەرۆك زانكۆ بەشداربوون ئەوانیش پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و د.ئەیاد بەرزنجی سەرۆكی زانكۆی كیتاب، كە تێیدا 39 پسپۆڕی جیاواز لە وڵاتانی عەرەبی باسیان لە گرنگی پاراستنی ژینگە كرد، بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەتوانن گرتە لەم لینكە بكەن.