وێبیناری ” كارامەييەكانى دۆزينەوەى كار ” پێشکەشکرا

  • 2020-06-08
  • 378 Views
وێبیناری ” كارامەييەكانى دۆزينەوەى كار ” پێشکەشکرا

به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی توانای خوێندكاران بۆ گه‌یشتنیان به‌ بازاڕی كار و په‌ره‌پێدانی تواناكانيان، ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار ( CDC )ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وێبینارێكی بەناونيشانى
” كارامەييەكانى دۆزينەوەى كار ” لە كاتژمێر  5ی ئێوارەی  7/6/2020 رێكخست.

وێبیناره‌كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا هەژان شالى پسپۆرى پيشەیى و مامۆستا سامان ساڵح راهێنه‌ری بواری به‌كارخستن و مامۆستا نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌به‌ری CDC پێشكه‌شكرا.

له‌ ته‌واوی كاتی وێبیناره‌كه‌دا خوێندكاران به‌شێواز و چۆنێتی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار ئاشناكران، دواتریش خوێندكاران له ‌رێگه‌ی پرسیار و نامه‌ی (چات) گفتوگۆی بابه‌ته‌كه‌یان كرد.