زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەردەوامە لە پاڵپشتی کەرتی تەندروستی

  • 2020-06-09
  • 259 Views
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەردەوامە لە پاڵپشتی کەرتی تەندروستی
ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کەلار ڕایگەیاند بەهۆی زۆری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پەیمانگاکەمان بەشی (٢٠) هەزار پشکنین مادەی (VTM) بەرهەم دەهێنێت و پاڵپشتی کەرتی تەندروستی دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی حوزەیرانی 2020 پ.ی.د.چیا محمد حسن ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کەلار سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕایگەیاند
بەهۆی نەمانی ماددەی ڤی تی ئێم  بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەی گشتی کەلار بریارماندا  هەرئەمشەو لەتاقیگەی پەیمانگاکەمان دەست بکرێت بە  بەبەرهەمهێنانی مادەی (ڤی تی ئێم )تایبەت بە پشکنینی کۆڕۆنا،  پەیمانگاکە توانای  هەیە لەماوەی 20ڕۆژدا بەشی 20هەزار پشکنین لەو ماددە بەرهەم بهێنین  بۆ خزمەت کردن بەکەرتی تەندروستی  لە دەڤەری گەرمیان.
شایانی باسە لەماوەی ڕابردوشدا بەهاوکاری دەزگای مرۆیی مام هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجەو کەلار سوودمەند بوون لەتوانا پزیشکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕێژەیەکی زۆر مادەی vtm یان پێشکەشکرا.