زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هاوکاریی زیاتر پێشکەش بە کەرتی تەندروستی دەکات

  • 2020-06-13
  • 485 Views
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هاوکاریی زیاتر پێشکەش بە کەرتی تەندروستی دەکات

بەبڕیاری سەرۆک و ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە چوارچێوەی سەنتەری خزمەتی کۆمەڵگەی زانکۆ و لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی بەهۆی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەک ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆڤایەتیی سەرجەم بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ لە شار و شارۆچکەکان دەخرێنە خزمەت کەرتی تەندروستیی.

بڕیارەکە بە دوو نووسراوی فەرمی ژمارە ( 477 ) و ( 478 ) کە یەکێکیان ئاڕاستەی سەرجەم راگرایەتی کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆ کراوە بەمەبەستی تەسلیمکردنی بینای بەشەناوخۆییەکان بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شارەکانیان، وە نووسراوەکەی دیکەش ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی کراوە کە سەرجەم بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ لەشار و شارۆچکەکان دەخرێنە خزمەت کەرتی تەندروستیی. بەشی ناوخۆیی کوڕان لە کەمپی چوارچرای سەر بە زانکۆمان پێکهاتووە لە ( 80 ) ژوور و هەر چوار ژوورێک چێشتخانە و مشتەملاتی تایبەت بەخۆی هەیە، هەروەها بەشی ناوخۆیی کچان لە کەمپی چوارچرای سەر بە زانکۆمان پێکهاتووە لە ( 65 ) ژوور و هەر چوار ژوورێک چێشتخانە و مشتەملاتی تایبەت بەخۆی هەیە، لەگەڵ ئەوەی زانکۆمان بەهەمان شێوە بەشە ناوخۆیی لە هەڵەبجە و کەلار و دەربەندیخان و پێنجوێن و دوکان و چەمچەماڵ هەیە و بە تەواوی پێداویستییەکانییەوە دەخاتە خزمەت کەرتی تەندروستیی.

ئەمە جگە لەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک ناوەندێکی ئەکادیمیی بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە و تەشەنە نەسەندنی چەندین سیمینار و چالاکیی زانستیی لە زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکان و شوێنە گشتییەکاندا ئەنجامدا، پاشان لە رێگەی پێکهێنانی گرووپی ئەکادیمیانی خۆبەخش و دامەزراندنی سەنتەری خزمەتی کۆمەڵگەی زانکۆوە بەهاوکاریی و هەماهەنگی دەزگای مرۆیی مام خۆراک و پێداویستی رۆژانەی گەیاندە سەدان کەس کە پێویستییان بە هاوکاریی مرۆیی هەبوو، لەگەڵ بەخشینی سەدان تیوبی ماددەی ( VTM ) بە کەرتی تەندروستی کە تایبەتە بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ ئامادەکردنی دەمامک بۆ خۆپارێزیی لە ڤایرۆسەکە، بڕیاریشە پەیمانگای تەکنیکی کەلاری سەر بە زانکۆمان لە ماوەی 20 رۆژدا 20 هەزار تیوبی ماددەی ( VTM )ی دیکە بەرهەم بهێنێت.