سێیەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی پرۆژەی تایگرس بەڕێوەچوو

  • 2020-06-18
  • 92 Views
سێیەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی پرۆژەی تایگرس بەڕێوەچوو

لە میانەی کارو چالاکیەکانی پرۆژەی تایگرس ڕێکەوتی (17/6/2020) بە ئامادەبونی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، و دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و سەرجەم زانكۆكانی کوردستان كە لەو پرۆگرامەكەدا ئەندامن، سێیەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام درا، کە لەلایەن زانكۆی هەڵەبجە بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستى ڕێکخرابوو، هەریەکە لە پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و د. بختیار عبید شەریف بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆ وهاوکات  ئەندام لە پرۆژەی تایگرس بەشداربوون.

سەرەتا د. مهاباد كامل سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە لە وتەیەکدا بەخێرهاتن و سوپاسی هەریەك لە زانكۆ  بەشدارەکانى کرد بۆ هاوكاریکردنی زانكۆی هەڵەبجە لە چوارچێوەی ئەم پرۆژەیەدا.

هەروەها ئاماژەی بە گرنگى به نێودەوڵەتیکردنی زانكوكانى كوردستان و ئه و هەنگاوانەى له بوارە جیاوازەكانی لێكۆڵينەوە و خوێندن و بەشداریکردنی له پروگرامه نێودەوڵەتيەكان خستەڕو.

لەم سیمپۆزیۆمەدا گفتوگۆ کرا لە سەر هەنگاوەکانی بەرەو پێشچونی بە نێودەوڵەتیكردنى زانکۆکانی هەرێمی کوردستان له بوارە جیاوازەكانی لێكۆڵينەوەو خوێندن و بەشداریکردنی له پروگرامه نێودەوڵەتيەكان و هەمو زانکۆ بەشداربوەکان خوێندنەوەیان کرد بۆ ئەو دەستکەوتانە لە میانەی گفتوگۆکاندا بەرهەم هاتون.

لە وتەیەکیشدا د. خەتاب ئەحمەد شێخانى نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى باسی لە گرنگی بە نێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی كوردستان كردو جەختی کردەوە لە سەر بەرەو پێشبردن و سەرکەوتنی  پرۆژەکە.

لەلایەن خۆشیەوە د. پۆڵا خانەقا سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، تیشكی خستەسەر گرنگی پرۆژەی تایگرس بۆ بە نێودەوڵەتیكردنى زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و وردەکاری کارو چالاکیەکانی پرۆژەكەشى بۆ ئامادەبوان خستەڕو. هەروەها جەختیشى کردوە لەسەرگرنگی هەنگاوەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ سەرخستنی پرۆژەکە.

دواتر هەریەک لە (پ.ی.د. ئالان فەریدون  عەلی ئەمین سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و د. رضا حسن حسين سەرۆکى زانکۆى سلێمانى، د. جەوهر سعید سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەدین ، د. موفق خالد ئیبراهیم سەرۆکى زانکۆى ڕاپەڕین، د. کاوە شێروانى سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر، د. عدنان محسن سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک)، گفتوگۆی وردیان کرد لە بارەی کارو چالاکیەکانی پرۆژەی تایگرس و جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی پرۆژەکەو سەرکەوتنی.

پاشان  هەریەک لە بەشداربوان گفتوگۆى وردیان کرد لەبارەى پرۆژەکەو ئەو ڕاسپاردانەى بۆ دەوڵەمەندکردن و دانانى داتا بەیس و نەخشە ڕێگاى سیستمى بۆلۆنیا پرۆسێس کرد.