مامۆستایەکی زانکۆمان بە توێژینەوەیەک بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی دەکات

  • 2020-06-30
  • 110 Views
مامۆستایەکی زانکۆمان بە توێژینەوەیەک بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی دەکات

مامۆستا ناجی ئەفراسیاو مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی/ بەشی ژمێریاری، بە توێژینەوەیەکی زانستی بەشداریکرد لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی زانکۆی موستەنسریە لە بەغداد.

مامۆستای ناوبراو لەگەڵ مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی بەناوی (هەرێم ئەحمەد) لە ڕۆژانی 24-25/6/2020دا توێژینەوەیەکیان دەربارەی کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا ( کۆڤید-19 ) لەسەر بۆرسە جیهانییەکان پێشکەشکرد، بڕیاریشە توێژینەوەکەیان لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتیدا بڵاوبکرێتەوە.