کۆمپانیای هیواوی چەندین خولی ئۆنلاین بۆ مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران دەکاتەوە

  • 2020-07-07
  • 1618 Views
کۆمپانیای هیواوی چەندین خولی ئۆنلاین بۆ مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران دەکاتەوە

لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی نێوان کۆمپانیای هیواوی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سڵێمانی، کۆمپانیای هیواوی_عێراق چەند خولێکی گشتگیر بەشێوازی ئۆنلاین ( Online ) لەم بابەتانەدا (5G , Next_Genartion Cyber Security, IOT, AIoT, HCIA-Routing and Switchin, HCIA-Cloud Computing, HCIA-Cloud Service, HCIA-Big Data, HCIA-Storage, HCIA-WLAN and HCIA-AI) بۆ مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ ئەنجام دەدات.

لە کۆتایی خولەکە و سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەی سەرەتایی کۆرسەکەدا کۆمپانیای هیواوی کۆدێک دەبەخشێت بە بەشداربووە سەرکەوتووەکان بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەی فەرمی کۆرسەکە لەلایەن کۆمپانیاوە بەمەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی فەرمی.

بۆ زانینی زانیاری زیاتر لەسەر خولەکانی کۆمپانیای ناوبراو گرتە لەم لینکە بکەن.