تیمی گەڕۆک لە مامۆستایان و دەرچووانی پەیمانگای تەکنیکی کەلار دروست دەکرێت

  • 2020-07-08
  • 193 Views
تیمی گەڕۆک لە مامۆستایان و دەرچووانی پەیمانگای تەکنیکی کەلار دروست دەکرێت

لە چوارچێوەی کار وچالاکیەکانی سەنتەری خزمەتی کۆمەڵگایی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، و لە سۆنگەی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە دۆخی تەندروستی هاونیشتمانیان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩ ) بەڕێژەیەکی بەربڵاو لە ناوچەی گەرمیان و نەبوونی شوێنی مانەوەی تایبەت لە نەخۆشخانەی قەڵا،پەیمانگای تەکنیکی کەلار بە ھەماھەنگی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هەلدەسێت بە دروست کردنی تیمی گەرۆک لە مامۆستایان و ستاف و دەرچوانی هەردوو بەشی پەرستاری و شیکاری نەخۆشییەکان،

پەیمانگای تەکنیکی کەلار داوا لە دەرچووانی ساڵانی پێشووی ھەردوو بەشی ناوبراو دەکات ئەوەی ئارەزووی کاری خۆبەخشی هەیە پەیوەندی بکات بە پەیمانگاکەیانەوە بە مەبەستی خزمەت کردنی ناوچەکە. لەرێگەی ناردنی ناوی سیانی و ناونیشان و ژمارەی مۆبایل بەنامە بۆ پەیجی پەیمانگا.

ژ.م ٠٧٧٠٢٤٥٨١٥٩

بەهیوای سەڵامەتی بۆ هەمووان