مامۆستایان و خوێندكارانی خۆبەخشی تەندروستی زانكۆمان لە کەلار توشبووانی كۆرۆنا بەسەردەكەنەوە

  • 2020-07-14
  • 143 Views
مامۆستایان و خوێندكارانی خۆبەخشی تەندروستی زانكۆمان لە کەلار توشبووانی كۆرۆنا بەسەردەكەنەوە

بەمەبەستی خزمەتگەیاندن بە توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری گەرمیان و پاڵپشتی کەرتی تەندروستی گەرمیان، بەئامادە بوونی پ.ی.د. چیا محمد حسن ڕاگری پەیمانگای تەكنیكی كەلار و ھەردوو سەرۆک بەشی شیکاری نەخۆشیەکان و پەرستاری وستافی تیمەکانی تەندروستی كە لە مامۆستایان و خوێندكاران پێكهاتوون، دەستکرا بە جێبەجێی کردنی پرۆژەی تیم مۆبایل كەلە چەند رؤژی ڕابردوودا وەك پرۆژەیەك بانگەوازی بۆ كراو خرایەڕوو وە خوێندكارانی بەشی شیكاری و پەرستاری لە پەیمانگای تەكنیكی كەلار و مامۆستایان وەك خۆبەخش بەشدارن لە هەڵمەتی گەڕانی ماڵ بەماڵی توشبووانی كۆرۆنا و چارەسەركردنیان و پێدانی ڕێنمایی پێویست بە نەخۆشەكان و خانەوادەكانیان.
پێداویستیە پزیشکیەکان ئامادەکراون لەگەل لیستی ناوی نەخۆشەکان کە لە تاقیگەی کۆرۆنای سەر بە نەخۆشخانەی گشتی کەلار وەرگیراوە ، وەک سەرەتایەک پەیوەندی پەچەند نەخۆشێکەوەکرا و تیمەکان سەردانی ماڵی ئەو نەخۆشانە دەکەن کە پێویستیان بە چارەسەر دەبێت و بەردەوام دەبن لەگەڕان و پێشکەشکردنی خزمەت بە هاوڵاتیانی دەڤەرەکە.

تیمی گەرۆکی پەیمانگای تەکنیکی کەلار سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ ڕووبەڕوبونەوەی پەتای کۆڕۆنا (مۆبایل تیم) لەگەڵ دەستپێکی دا سەردانی(٢٠) ماڵیان کرد لەناو شاری کەلار و ناحیەی ڕزگاری کە بەرکەوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و چارەسەری پزیشکی و ڕێنمایی تەندروستیان پێشکەش کردن،
هەرەوەها پەیوەندی تەلەفونی کراوە لە گەڵ نزیکەی (١٥٠) بەرکەوتەی تر ڕێنمایی تەندروستیان پێشکەش کراوە.
لەگەل ئەوەشدا بەردەوام چاوێری ئەو کەسانە دەکریت کە لەلایەن تیمەکانەوە رێنمایی کراون.

تیمەکە بە پاڵشتی دارایی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاماری گەرمیان و بەرێوەبەرایەتی کارو راهێنانی پیشەیی گەرمیان بەردەوام دەبن لە خزمەت کردن و پێدانی ڕێنمایی بە توشبوانی ڤایرۆسەکە لە ڕۆژانی داهاتوشدا.

ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کەلارەوە سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەکات کە خەمخۆرانە هاوکار بون لە سەرخستنی پرۆژەکە بە دابینکردنی خەرجی پڕۆژەکە و هەروەها سوپاسی بەرێوەبەرایەتی کارو راهێنانی پیشەیی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی ئاماری گەرمیانیش دەکات کە (٣)ئۆتۆمبیل و شۆفێری تایبەتیان دابینکرد بۆ پڕۆژەکە.