زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خۆی خستۆتە خزمەت کەرتی پەروەردە

  • 2020-07-15
  • 645 Views
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خۆی خستۆتە خزمەت کەرتی پەروەردە

لەپاش داوای وەزارەتی پەروەردە لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ دابینکردنی شوێنی گونجاو بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ی ئامادایی و لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی داوای لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد بۆ تەرخانکردنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە.

بەخۆشحاڵییەوە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕاستەوخۆ ڕەزامەندی نیشاندا بە دابینکردنی شوێنی تاقیکردنەوە بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لەخوێندکارانی پۆلی 12 ی ئامادەیی بە پێی ڕێنماییە تەندروستییەکان و خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لەهۆڵەکانی تاقیکردنەوەدا خزمەتگوزاریی تەواو ئامادەکراوەو خوێندکاران بەشێوازێکی گونجاو تاقیکردنەوەکانیان تیادا ئەنجام دەدەن.