قائیمقامی کەلار ستایشی ڕۆڵ و خزمەتەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکات

  • 2020-07-15
  • 255 Views
قائیمقامی کەلار ستایشی ڕۆڵ و خزمەتەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکات

بەئامانجی ستایش و پاڵپشتی کارەکانی ستافی تەندروستی پەیمانگای تەکنیکی کەلار سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە هەستاون بە دروستکردنی مۆبایل تیم بۆ سەردانی توشبووانی کۆرۆنا، قائیمقامی قەزای کەلار سەردانی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کەلاری کرد .

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٥ی تەموزی ٢٠٢٠
شهاب احمد قایمقامی قەزای کەلار بە مەبەستی پاڵپشتی و هاوکاری و ستایشی کارو خزمەتەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ پەیمانگای تەکنیکی کەلار  بەتایبەت پڕۆژەی (مۆبایل تیم )سەردانی پەیمانگای تەکنیکی کەلاری کردو لەلایەن پ.ی.د.چیا محمد حسن ڕاگری پەیمانگاو ژمارەیەک لەمامۆستایان پێشوازی لێکرا.
قائیمقامی کەلار دەست خۆشی ئاراستەی ستافی تیمەکە کردو ڕۆڵی پەیمانگاو ستافەکەی و ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کەلاری بەگرنگ وەسف کرد کە هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا وەک ناوەندێکی زانستی ڕۆڵێکی باڵای هەبوە لەگەرمیان بۆ هۆشیاری کردنەوەی هاولاتیانی دەڤەرەکە هەر لە سازکردنی سمینار و بلاوکردنەوەی ڕێنمایی خۆپارێزی و هەروەها بەرهەم هێنانی ماددەی (vtm) و پرۆژەی مۆبایل تیم بۆ تێپەڕاندنی پەتای کۆرۆنا و پاراستنی هاولاتیانی دەڤەرەکە ، قائیمقامی قەزای کەلار لەسەردانەکەدا ئامادەیی خۆیان نیشاندا کە هاوکار وپاڵپشتبن بۆ کارەکانی پەیمانگاکە.

هەروەها ستایشی ڕۆڵی مامۆستایان و دکتۆرو خوێندکارانی دەرچوی خۆبەخشی تیمەکەی کرد کە خۆبەخشانە خزمەت بە هاوڵاتیانی دەڤەرەکە دەکەن.

لەبەرامبەردا ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کەلار وێڕای خۆشحاڵیان بەسەردانەکە، دوپاتیان کردەوە پەیمانگای تەکنیکی کەلار بە پاڵپشتی بەرەوامی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەخزمەتکردن ڕاناوەستن و هەرچییەکیان پێبکرێت درێغی ناکەن.

وە هەر ئەمڕۆش مۆبایل تیمی تایبەت بە خۆبەخشان لەمامۆستایان و خوێندکارانی تەندروستی پەیمانگای تەکنیکی کەلار چەند توشبوییەکیان لەناوچەکانی گەرمیان بەسەرکردەوەو چارەسەرو پشکنینیان بۆ ئەنجام دان و ڕێنمایی پێویستیان پێشکەشکردن.