ی. ن. ک دەستخۆشی گەیاندە مۆبایل تیمی گەرمیان

  • 2020-07-22
  • 332 Views
ی. ن. ک دەستخۆشی گەیاندە مۆبایل تیمی گەرمیان

لەچوارچێوەی کاروچالاکییەکانی مۆبایل تیمی پەیمانگای تەکنیکی کەلار سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەدەمەوەچوونی کەرتی تەندروستی گەرمیان لەلایەن هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، لەمەراسیمێکدا ئەندامانی مۆبایل تیم کەلە مامۆستایان و خوێنکاران پێکهاتووە دەستخۆشیان لێکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22 ی تەمموزی 2020 بەئامادەبوونی پ.ی.د. چیا محمد حسن ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کەلارو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان و ژمارەیەک لەئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، مەراسیمێک بۆ  دەستخۆشی و ماندونەبوونی ئەو سەربازە وونانەی پەیمانگای تەکنیکی کەلار سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕێکخرا کە چەند ڕۆژێکە لە داهێنانێکی نوێدا هەستاون بە پێشکەشکردنی زانیاری و ڕێنمایی تەندروستی کەبەشێوەیەکی مەیدانی و وەک تیمی گەڕۆک ماڵ و گەڕەک و شوێنە گشتییەکانی دەڤەری گەرمیان بەسەردەکەنەوە کەئامانج لێی بەرتەسککردنەوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لەدەڤەرەکەدا.
لای خۆیەوە ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کەلار سوپاسی بەڕێز شێخ لاهور هاوسەرۆکی یەکێتی و دەزگای مرۆیی مامی کرد بۆ پشتیوانی و پێشکەشکردنی هاوکاری هەمەچەشنە بە ئیدارەی گەرمیان و کەرتی تەندروستی، دوپاتیکردەوە کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەردەوام دەبێت لە کارو خزمەتەکانی لەهەر بوارێک کە بەوان بکرێت.
شایانی باسە چەند ڕۆژی ڕابردوو قەیرانی کەمی کەرەستەو دەرمان لە ئیدارەی گەرمیان سەریهەڵداو ڕاستەوخۆ هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی دەڤەرەکەی کردو بەڵێنی چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی خستە ئەستۆ.