ڕێککەوتنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و کۆمپانیای هواوی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

  • 2020-07-23
  • 359 Views
ڕێککەوتنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و کۆمپانیای هواوی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
بە چاودێری پ.ی.د.ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ،ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 22 ی تەموزی 2020 بە پێی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و کۆمپانیای بەناوبانگی جیهانی هواوی ئەنجامدراوە،
لە ڕاگریەتی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا لەلایەن (پ.ی.د.عطاء شێخ کریم) ڕاگری کۆلێج و سەرۆکی بەشی ئەندازیاری گەیاندن  (م.سالم قادر )و  (د.سیڤان هیشام) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری  پلانسازی شار و  (م. کاوان فایق)نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆگرامەکە لە زانکۆ پێشوازیکرا لە (م. جمال نوری) نوێنەری کۆمپانیای هواوی لە سلێمانی
سەردانەکەی لێپرسراوی کۆمپانیایی هواوی ، بەمەبەستی ڕەزامەندی دەربڕین و لێکتێگەشتن بوو بۆ ئامادەکردنی ئەو هۆڵانەی کە بڕیارە بکرێتە شوێنی وانەووتنەوە و ئامادەکردنی تاقیگەکانی خوێندنی پراکتیکی بۆ فێرخوازان تاوەکو دواتر سوودی لێ ببینن.
لەماوەی ڕابردوودا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕێککەوتنامەیان لەگەڵ کۆمپانیای هواوی لەبواری ئەلیکترۆنیدا واژۆکرد بۆ نزیک بونەوە و ئاڵوگۆڕی تواناکان و کردنەوەی خول و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکارانی زانکۆ لەبوارە ئەلیکترۆنییەکاندا.