سەرۆکی زانکۆ بەشداریکرد لە گفتوگۆیەکی یەکێتی ووڵاتانی عەرەبی بۆ پەرەپێدانی ژینگە

  • 2020-07-28
  • 81 Views
سەرۆکی زانکۆ بەشداریکرد لە گفتوگۆیەکی یەکێتی ووڵاتانی عەرەبی بۆ پەرەپێدانی ژینگە

بەمەستی پتەوکردنی پەیوەندی و گفتوگۆ لەنێوان شارستانیەتەکانداو بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی هاوڕێیەتی لەژێر ناونیشانی: “دەرفەتێک بۆ بنیاتنانی پردەکان لەنێوان کۆمەڵگاکاندا” ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٧/٢٧ کاتژمێر ٨ ی ئێوارەو بەئامادەبونی سەرۆکی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی پ.ی.د. ئالان فریدون علی امین ،وەک نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەچاودێری ڕاوێژکار نادر نادر جعفر سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی یەکێتیەکە و د. رعد فؤاد جێگری سەرۆکی یەکێتیەکە، یەکێتی وڵاتانی عەرەبی بۆ پەرەپێدانی بەردەوام و ژینگە گفتوگۆیەک و ئاهەنگێک ساز کرا بە ئۆنلاین .

تیایدا ژمارەیەکی زۆر لە پسپۆران لە وڵاتە عەرەبیەکان لە بوارەجیاجیاکاندا ئامادەی بون کە ژمارەیان ۱٤ ووڵات بوو.

سەرەتای ئاهەنگ و گفتوگۆکە اشرەف عبدالعزیز ئەمینداری گشتی یەکێتیەکە ووتەی پێشکەش کرد و پاشان سەفیر د.اشرف عقل جێگری سەرۆکی دەستەی زانستی ئیستیشاری یەکێتیەکە بۆ کاروباری دیبلۆماسی و دەرەوە، د. محمد بن هلال الکسار جێگری سەرۆکی یەکێتیەکە، د. بدر الطویل سەرۆکی لیژنەی وزەی تازەکراو بۆ کۆمەڵەی ئەندازیارانی کوێتی ، دوابەدوای ئەوان پ.ی.د ئالان فریدون علی امین سەرۆکی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، د.ابراهیم الهنائی سەرۆکی جێبەجێکاری داهێنان لە کۆلێجەکانی تەکنیکی باڵا لە دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی ، م.ئامینە فزاع سەرۆکی یانەی ئافرەتی ئەفریقی لەکۆماری سودان و د. منجیة بنت احمد المراكشي سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیای میسڕ تونس بۆ پەرەپێدانی کشتوکاڵی بەردەوام لەکۆماری تونس، د.سمیح شعلان ڕاگری پەیمانگای هونەری میللی لە ئەکادیمیای هونەر لە میسڕ،د. محمد الدباس گەورە ڕاوێژکاری دەستەی عەرەبی بۆ وزەی تازەکراو لە میرنشینی ئەردەنی، ئەندازیاری ڕاوێژکار بندر علاف ڕاوێژکاری دەستەی سعودی بۆ ئەندازیاران لە میرنشینی سعودی و د.خالد محمد حسین القیسی مامۆستای ئابوری لە زانکۆی سلێمانی لە هەرێمی كوردستان، د. احمد القدسی ئەندامی دەستەی گشتی بۆتوێژینەوەی زانستی کشتوکاڵی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و چاکسازی کشتوکاڵی کۆماری سوریای عەرەبی لەبری د. ماجدة محمد مفلح بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی توێژینەوەی زانستی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و چاکسازی کشتوکاڵی کوماری سوریای عەرەبی ، ڕاوێژكار سالم العجمی ئەندامی دەستەی ڕاهێنان و لیژنەی وزەی تازەکراو لە کۆمەڵەی ئەندازیارانی کوێتی ، د. امال شوتری مامۆستای ئابوری لەزانکۆی محمد البشیر الابراهیمی لە کۆماری جەزائیر ، د. رائدة الذبحاني سەفیری ئاشتی و مرۆڤایەتی لە یەمەن م.احمد سلیمان النجار موستەشاری پەروەردەیی و دیلەکان لە میرنشینی سعودی ، د. نور الهدی القروبی مامۆستا لە زانکۆی محمد الخامس لە مەغریب وتەی د. ایمان غصین سەرۆکی ئەنجومەنی پەرەپێدانی عەرەبی بۆ ئافرەتان و کار لە کۆماری لوبنان، د. منصور عطیة مامۆستا لە کۆلیجی ئابوری و زانستی ڕامیاری لە لیبیا و لەکۆتایدا د. مریم علی الزردومی لە زانکۆی قار یونسلە بەنغازی لیبیا وتەی خۆیان پێشکەشکرد.

لەم چالاكییەدا دەرگای گفتۆگۆ لە نێوان ئامادەبواندا واڵا بوو دوای ئەوەش لەلایەن سکرتاریەتی یەکێتی عەرەبی بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و ژینگە بڕوانامەی سوپاس وپێزانین بەخشرابە بەشداربووان , هەروەها لەلایەن سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانیشەوە ژمارەیەك بڕوانامەی ڕێزو پێزانین بەخشرایە بەشداربووانی چالاكییە زانستییەكە لە ووڵاتانی عەرەبی ، ئەندامانی دەستەی ڕێکخەری چالاكییە زانستییەكە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەسەرکەوتنی گفتوگۆو ئاهەنگەکە.

بۆ گوێگرتن له‌ ووتەی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانى كلیك له‌م لینكه‌ بكه‌