CDC به‌شداری خووله‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی هاوینه‌ی خوێندكاران ده‌كات

  • 2020-07-29
  • 223 Views
CDC به‌شداری خووله‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی هاوینه‌ی خوێندكاران ده‌كات
  له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و وه‌ستانی كاری به‌شێكی زۆرله‌ كاره‌كانی داموده‌زگه‌كانی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت، له‌به‌ر رۆشنایی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی زانكۆدا، وه‌ك رێگه‌چاره‌یه‌ك خوولی هاوینه‌ی خوێندكاران INTERNSHIP به‌شێوه‌ی خوێندن و راهێنانی ئه‌لیكترۆنی، وه‌ك یه‌كێك له‌ جێگره‌وه‌كانی راهێنانی ناو ده‌زگا حكومیی و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت بڕیاری لێدرا.
له‌م بواره‌دا ئه‌كادیمیای سیسكۆی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر، كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای سیسكۆوه‌ پاڵپشتی ده‌كرێت و سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ كار-CDC  خوولێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ خوێندكارانی به‌شه‌كانی كۆمپیوته‌ری كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیده‌كاته‌وه‌ ، كه‌ ژماره‌یان زیاتر له ‌150 خوێندكاره‌
خووله‌كه‌ له‌لایه‌ن م. زریان نه‌جات ره‌شید، به‌ڕێوه‌ده‌برێت و خوێندكارانی به‌شداربوو له‌ خووله‌كه‌ به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنیی “خود فێركاریی” ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن و تاقیكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن، کە بە گوێرەی پڕۆگرامی نوێی  ڕێکخراوی IREX بەهاوبەشی لەگەڵ سەرجەم سەنتەرەکانی گەشەپێدان بۆ کار CDC لە هەرێمی کوردستان دەکات، ئەم پڕۆگرامە بە Micro Internship  ناودەبرێت و له‌ كۆتایشدا له‌لایه‌ن سەنتەری CDC بڕوانامه‌ی ده‌رچوون و له‌لایه‌ن كۆمپانیای سیسكۆ  بروانامه‌ ده‌درێته‌ به‌شداربوون، وه‌ك ئه‌ركی به‌جێهێنانی خوولی هاوینه‌ بۆ خوێندكار له‌ ساڵی خوێندنی 2019-2020 به‌ گوێره‌ی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان دێته‌ هه‌ژمار.