مۆبایل تیمی پەیمانگای تەکنیکی کەلار لە ڕۆژانی چەژندا بەردەوامبوون لە خزمەتکردن

  • 2020-08-04
  • 218 Views
مۆبایل تیمی پەیمانگای تەکنیکی کەلار لە ڕۆژانی چەژندا بەردەوامبوون لە خزمەتکردن

پڕۆژەی موبایل تیم ی پەیمانگای تەکنیکی کەلار /زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەسەرەتای دەستپێکردنیەوە لە ڕێککەتی (١٢-٧-٢٠٢٠)وە کەماوەی ٢٦ ڕۆژە تاکو ئێستا بەردەوامە لەخزمەتکردن لەو ماوەشدا سەردانی زیاتر لە (١٨٠)نەخۆشی پەتای کۆڕۆنایان کردوە کە چەندین پشکنین و ڕێنمایی و چارەسەری پزیشکیان داوە بە نەخۆشەکان کە بەشێک لەو نەخۆشانە باری تەندروستیان ناجیگیر بووە چەندجارێک سەردانیان کراوە ، هەروەها لەوماوەدا لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە زیاتر لە (١٠٠٠)کەس رێنمایی تەندروستی کراون کە تیمەکە ٢٤ کاتژمێر شەوانەو ڕۆژانە ڕێنوێنی نەخۆشەکانیان کردوە.

لەڕۆژانی جەژنی قوربانیشدا مۆبایل تیم بەردەوامبوون لە کارو چالاکی و خزمەتەکانیان بەئاراستەی پشتیوانی کەرتی تەندروستی گەرمیان و بەهاناوەچوونی توشبووان.

ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کەلار سوپاس و دەستخۆشی لەو تیمە دەکات کە وەک سەربازی وون خزمەتی خەڵکی دەڤەرەکە دەکەن.