خوێندکارێکی ماستەری زانکۆمان دوو توێژینەوەی زانستی بڵاودەکاتەوە

  • 2020-08-10
  • 403 Views
خوێندکارێکی ماستەری زانکۆمان دوو توێژینەوەی زانستی بڵاودەکاتەوە

( باخان تۆفیق ئەحمەد ) خوێندکاری ماستەر له کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک/ بەشی ( IT  )ی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، له ماوەی نووسینی ماستەرنامەکەیدا دوو توێژینەوەی زانستی بڵاودەکاتەوه.

خوێندکار ( باخان تۆفیق ئەحمەد ) بەسەرپەرشتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.عومەر یونس عەبدولحەمید یەکەم توێژینەوەی بەناونیشانی
‏(Fingerprint recognition based on shark smell optimization and genetic algorithm)   له گۆڤارێکی نێودەوڵەتی بەناوی
‏of Advances in Intelligent Informatics)   ( International Journalکه له لیستی (Scopus)دایه بڵاوکردەوە، هەروەها دووەم توێژینەوەشی بەناونیشانی ( (Fingerprint Authentication using Shark Smell Optimization Algorithm له گۆڤارێکی ناوخۆیی بەناونیشانی (‏UHD Journal of Science and Technology) بڵاوکردەوە.