پرۆسەی بەئەلیكترۆنی گواستنەوەو دابەزینی خوێندنی خوێندكاران ڕاگەیەندرا

  • 2020-08-11
  • 2259 Views
پرۆسەی بەئەلیكترۆنی گواستنەوەو دابەزینی خوێندنی خوێندكاران ڕاگەیەندرا

بەئامانجی نەهێشتنی ڕۆتین و خێرا ڕاپەڕاندنی كارەكان و نەمانی خەرجی و هاتوچۆ لەسەر خوێندكاران، تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەئەلیكترۆنی كردنی پرۆسەی گواستنەوەو دابەزینی خوێندنی خوێندكارانی بۆ خوێندنی ساڵی 2020-2021 ڕاگەیاند.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 11 ی ئابی 2020 لەهۆڵی پیرەمێر لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆبونەوەیەك لەگەڵ لێپرسراوی تۆماری سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەكۆبونەوەكەدا سەرەتا د. بختیار عبید شریف بەرێوەبەری تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی باسی لە دانانی میكانیزمێكی پێویست كرد كە سوودی گشتی هەیە ئەویش پرۆسەی گواستنەوەو دابەزاندنی خوێندنی خوێندكارانە ، كە لەڕابردوودا ڕۆتین لەپرۆسەكەدا بەدی دەكراو كارەكان بە زوویی تەواو نەدەبوون سەرەڕای خەرجی گواستنەوەو هاتوچۆ لەسەر خوێندكاران و كەس و كاریان. هەروەها باسی لەگرنگی پرۆسەكە كرد كە لەم سەردەمی كۆرۆنایەشدا سوودی گشتی دەبێت و قەرەباڵغی كەم دەكاتەوە و ڕایگەیاند لەمەودوا پێویست ناكات هیچ خوێندكارێك سەردانی زانكۆكان بكات و لەوڕوەوەو تەنها دەتوانن لەڕێگەی ئەلیكترۆنییەوە فۆرمی گواستنەوەو دابەزین پێشكەش بكەن و هەر لەوێشەوە چاوەڕێ ی وەرگرتنەوەی ئەنجام بكەن. لەكۆتاییدا ڕایگەیاند ئەم پرۆسەیە تایبەتە بە گواستنەوەو دابەزاندنی خوێندنی ئەو خوێندكارانەی زانكۆو پەیمانگاكان كە حاڵی حازر خوێندكاران.

پاش ئەوە گۆران كەریم فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بەشێوەیەكی پراكتیكی شێوازەكانی كاركردنی ئەلیكترۆنی بۆ ئامادەبووان ڕونكردەوە.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ لینكی گواستنەوەو دابەزینی خوێندكاران بڵاوبكرێتەوەو ڕێكەوتی 7ی ئەیلولی 2020 دوا وادەبێت بۆ ئەو مەبەستە.

لە ووتەیەکی دەنگیدا د. بختیار عبید شریف بەرێوەبەری تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ڕونكردنەوەی زیاتری بە سایتی زانكۆمان دا: