سێ مامۆستای زانکۆ توێژینەوەیەکیان لەسەر هەڵکشانی دووەمی کۆڤید19 ئەنجامدا

  • 2020-08-18
  • 182 Views
سێ مامۆستای زانکۆ توێژینەوەیەکیان لەسەر هەڵکشانی دووەمی کۆڤید19 ئەنجامدا
دوو مامۆستای پەیمانگای تەکنیکی کەلار سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی  بەهاوبەشی مامۆستایەکی زانکۆی گەرمیان توێژینەوەیەکیان لەسەر هەڵکشانى دووەمی کۆڤید-١٩ لە دەرەنجامی هەڵگرتنی لەناکاوی ڕیکارەکان: هەرێمی کوردستان وەک نمونە ئەنجامدا.

هەریەکە لە “کامەران محەمەد عەلی” مامۆستا لەبەشی شیکاری نەخۆشیەکان  ” حەسەن محەمەد تۆفیق”مامۆستا لە بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی کەلار سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهاوبەشی مامۆستایەکی زانکۆی گەرمیان ، توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا  لە شێوەی ڕیڤیو پەیپەر لەلایەن گۆڤاری پاسەر بەشێوەی ئۆنلاین بڵاوکرایەوە.

پوختەی بابەتەکە
پەتای جیهانی نەخۆشی کۆرۆنا ڤایرۆسی ٢٠١٩ کە بە کۆڤید- ١٩ ناسراوە و بەهۆی کۆرۆناڤایرۆسی جۆری سارس-کۆڤ-٢ دەگوێزرێتەوە و بە شێوەیەکی خێرا بڵاوبووەتەوە و لە ئێستادا بوەتە هۆکاری توشبوونی زیاتر لە ٢٠ ملیۆن مرۆڤ و مردنی زیاتر لە سێ چارەکە ملیۆن مرۆڤ لە ماوەی کەمتر لە ٩ مانگدا. بەهۆی خێرایی لەناکاوی ئەم پەتایە، ڕێکارە پێشوەختەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە وەک کەرەنتین و داخستنی شوێنەکان و جیاکردنەوەی نەخۆشەکان و بۆشایی سەلامەتی نێوان تاکەکان پێشنیارکرا بۆ کۆنترۆڵکردنی پەتاکە. دەسەڵات لە هەرێمی کۆردستان هاوتای ووڵاتانی جيهان دەستیکرد بە جێبەجێکردنی ڕێنمایەکانی ڕیکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) تایبەت بە ڕیگری کردن لە بڵاوبونەوەی پەتاکە وەک کەرەنتین و داخستنی شوێنەکان و قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشییەکە. خۆشبەختانە ڕێکارەکان بەرهەمی چاوەڕوانکراوی هەبوو، لە دوای ماوەی ٢ مانگ لە سەپاندنی ڕیکارەکان ژمارەی توشببوەکان لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی بە شێوەیەک بۆ ماوەی نزیکەی ٢ هەفتە هیچ توشبوویەک تۆمار نەکرا و تونرا کۆنترۆڵی پەتاکە بکرێت لەو ماوەیەدا.
بەڵام لابردنی پێشوەختەی ریکارەکانی تایبەت بە ڕیگرتن لە بڵاوبونەوەی پەتاکە هەرێمی کۆردستانی خستە ژێر هەڕەشەی زریانی هەڵکشانی دووەمی پەتاکە کە بووە هۆکاری توشبوونی هەزارەها هاوڵاتی هەرێم و مردنی سەدان کەس.

لەم توێژینەوەدا هەستان بە لێکۆڵینەوە لە ڕیکارەکان کە لە لایەن دەسەڵاتی هەرێمەوە گیراونەتە بەر لە هەر قۆناغێک لە قۆناغەکان و چۆن کاریگەری هەبووە لە ڕێژەی توشبوون و ڕادەی بڵاووونەوەی نەخۆشییەکە.
لینکی توێژینەوەکە:
http://passer.garmian.edu.krd/article_112837.html?fbclid=IwAR3Ix1MAng6q-vXGykq8_thAs2i5gw_FLUzikHWI9R5-6XvsCi_na3i16e0