ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتی وەردەگرن

  • 2020-08-19
  • 278 Views
ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتی وەردەگرن

لەلایەن ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕییەوە بڕوانامەی پرۆگرامی Tvet بەخشرایە ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە بەشداربوون تیایدا.

بڕوانامەکە تایبەت بوو بە پرۆگرامی Tvet، پرۆگرامەکە کاردەکات بۆ پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی خوێندنی تەکنیکی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

ئەم پرۆگرامە لەلایەن بریتش کۆنسوڵەوە سەرپەرشتی دەکرێت و لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە فەند دەکرێت، هاوکات هەر یەک لە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا، پەروەردە و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی تیایدا بەشدارن.