پرۆگرامی ئەکادیمیای ئامادەکاری پیشەیی خولێکی بەهێزکردنی ئۆنڵاین بۆ خوێندکاران دەکاتەوە

  • 2020-08-25
  • 449 Views
پرۆگرامی ئەکادیمیای ئامادەکاری پیشەیی خولێکی بەهێزکردنی ئۆنڵاین بۆ خوێندکاران دەکاتەوە
بەمەبەستی گەشە پێدانی ئەو کارامەییانەی کە پێویستن بۆ پێشبڕکێی بازاری کار بە شێوەیەکی زانستی و سەردەمییانە ، پرۆگرامی ئەکادیمیای ئامادەکاری پیشەیی ( Career Preparation Academic Program )
پرۆگرامێکی ئۆنلاینی رێکخراوی ( IREX ) ی ئەمریکیە بە هاوکاریکونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە عێراق ولە ڕێگەی سەنتەری پەرەپێدانی هەلی کار ( CDC ) ی زانکۆکانی کوردستانەوە پێشکەش بە خوێندکارانی زانکۆکان دەکرێت ، وانەبێژانی پڕۆگرامەکە پێکهاتوون لە ستافێکی بەتوانا و شارەزای کۆمپانیای ناوبراو و کۆمپانیاکان و سەنتەرەکان ،
ئەم پڕۆگرامە دەرفەتێکە بۆ پێشخستنی توانای پیشەیی خوێندکار بە مەبەستی ئامادەکردن و ڕاهێنانیان لە ئێستاو لە داهاتودا .
پرۆگرامەکە بەشێوەی ئۆنڵاین ئەنجام دەدرێت.
لەم پڕۆگرامەدا ژمارەیەک ۆركشۆپ و وێبینار (webinar )  و ڕاهێنانی پیشەیی و ئەکادیمی پێشکەش بە خوێندکار دەکرێت ، بەشداربوو لەم پرۆگرامەدا دەرفەتی بۆ دەڕەخسێت لەسەر چۆنێتی خۆبەڕێوەبردن و پێشخستنی ئاستی پیشەیی، هەروەها وەرگرنتی زانیاری لەسەر بازاری هەلی کار و ئەو پێشهاتانەی کە ڕوودەدەن لەو بوارەدا وە دروستکردنی پەیوەندیەکی پیشەیی و بەهێز لە نێوان خوێندکار و هەلی کار و بازاردا ، دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان فرۆشیار و کڕیار لە بازاری کاردا و دانانی پلانی تۆکمە و دوور مەودا ، کارکردن بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەمیانە ( بە ئۆنلاین کردنی بازار ) ، هەروەها کاری خۆبەخشی و چەندین کاری تر ..
سودەکانی بەشدار بوون لەم پڕۆگرامە:
دوای دوو مانگ لە بەشداریکردنی ئەم پڕۆگرامە خوێندکار ئامادە دەبێت بۆ
١- ئاشنا بوون بۆ بەدەستهێنانی زانست و زانیاری خولی راهێنانی تواناکان و کاری خۆبەخشی و بەرزکردنەوەی کاری پیشەیی خوێندکار .
٢- دانانی پلانی ستراتیژی و وورد بۆ بەدەست هینانی  هەلی کار لە کەرتی تایبەتدا .
٣- دروست کردن و پێشکەش کردنی پلانی هەلی کار بۆ بازاڕ.
٤- پێشخستن و شارەزایی بوونی کاری پیشەیی لە ڕێگای بەکارهێنانی پرۆفایلی ( Linkedlin ) و چەندین پلاتفۆرمی تر .
مەرجەکانی بەشداریکردن :
خوێندکارانی قۆناغی ( ٢ ، ٣ ،٤ ) ی لە هەموو بەش و پسپۆڕیەکانی په يمانگاكان و کۆلێجەکانی زانکۆ دەتوانن بەشداربن لەم پرۆگرامەدا .
١- خوێندکار ئامادەیی تێدابێت بەشداری بکات لە  سەرجەم کار و چالاکیەکانی ئەم پرۆگرامە .
بۆ ماوه ى ٨ هه فته ، هه فته ى ١،٥ كاتژمير ئەنجام بدات وە سەرجەم ڕینماییەکان وەک خۆی جێبەجێ بکات .
٢- خوێندکار شارەزایی هەبێت لە بەکارهێنان و ریکۆرد کردنی بەرنامەی ( ZOOM ) .
٣- ئە و خوێندکارانەی ( ٧٥٪ ) ی ئەرک و چالاکیەکانی پرۆگرامەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدەن بڕوانامەی بەشداربوونی ( پرۆگرامی ئەکادیمیای ئامادەکاری پیشەیی ) ريكخراوى ئه مريكى ئايرێكس یان پێدەدرێت.
دواكات بۆ خۆ توماركردن، روژى چوارشەمه ،
ڕێکەوتی 26/8/2020 ,
ناوو بەش و ژمارەى تەلەفۆن بو ئیمەيلى CDC بنێرن cdc@spu.edu.iq