مامۆستایەکی زانکۆ بەشداریی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکات

  • 2020-08-26
  • 153 Views
مامۆستایەکی زانکۆ بەشداریی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکات

لە بەردەوامی کارو چالاکییە زانستییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەشداری مامۆستایانی زانکۆ لە سەرجەم ئەو چالاکیانە، م.هەکار ئەبوبەکر لە بەشی ژمێریاریی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە هاوبەشی لەگەڵ مامۆستایەکی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان بەناوی (م.دیاری جەلال) لە ڕۆژی 20/8/2020 بە توێژینەوەیەک بەشدارییان لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی زانکۆکانی ئێراندا کرد، کە بەشێوەی ئۆنلاین ڕێکخرابوو.