دوو خوێندکاری پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ هەستان بە ئەنجام دانی كارێكی نمونەیی

  • 2020-08-27
  • 294 Views
دوو خوێندکاری پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ هەستان بە ئەنجام دانی كارێكی نمونەیی

لە پرۆسەی تەواوکردنی خوێندن و لە قۆناغی مەشقی ھاوینەدا، خوێندکارانی بەشی باخداری و دیزایینی دیمەنی سروشتی لە پەیمانگای تەکنیکی بەكرەجۆ سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، هەستان بە دەست بەکار بوون لە پرۆژەیەکی کرداری لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی ناوشاری سلێمانی.

لەو پرۆژەیەدا دوو خوێندکاری قۆناغی دووەمی بەشی باخداری و دیزایینی دیمەنی سروشتی بە ناوەکانی “رۆژبین کەمال” و “گۆڤار لەتیف”، دیزایین کردن و ئەنجامدانی کارەکانی بەشێک لە دیمەنی دەرەوەی کۆمپانیای سلێمانی گاردنیان بەئەنجام گەیاند.

نموونەی هەندێک لە کارەکانی ئەو دوو خوێندکارە لە وێنەکاندا خراوەتەوه ڕوو و ئەمەش ئەنجامی کاری یەکەم دەرچووانی بەشی باخداری و دیزایینی دیمەنی سروشتی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ لەناو شاری سلێمانی بووە.

بەشی باخداری و دیزایینی دیمەنی سروشتی پێزانینی هەیە بۆ بەشداری پێکردنی خوێندکارانی ئەو بەشە لە پرۆژەکانی کۆمپانیای سلێمانی گاردن و گرنگی دانیان بە کاری زانستی و پراکتیزەکردنی ئەو وانە تێورییانەی خوێندویانە لەسەر واقعی کاردا.