فەرمانبەرانی زانکۆ کاری ناوازە بۆ خزمەتکردنی باخچەکان ئەنجام دەدەن

  • 2020-08-27
  • 151 Views
فەرمانبەرانی زانکۆ کاری ناوازە بۆ خزمەتکردنی باخچەکان ئەنجام دەدەن

لە درێژەی ئەنجامدانی دیزایینی باخچەکانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و لە دوایین پرۆژەدا، کارە بناغەییەکانی بەشێکی دیکە لە باخچەی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بە ئەنجام گەیشت.

هۆبەی باخچە و کێڵگەکانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ، لە ماوەی رابردوودا هەستاوە بە جێبەجێ کردنی دیزایینی بەشێک لە حەوشەی پەیمانگا و تا ئەم قۆناغەش کارە سەرەتاییەکانی بە ئەنجام گەیشتووە.

ئەم پرۆژەیە بە سەرپەرشتی لێپرسراوی هۆبەی باخچە و کێڵگەکان، مامۆستا “تارق حەسەن” و لەسەر دەستی ستافەکەی، “ئاسۆ تەیب حەمەکەریم”، “شاخەوان نووری” و “سامان سەعید” ئەندازیارانی کشتوکاڵ، کارە بناغەییەکانی ئەنجام دراوە.