یه‌كه‌مین پێشانگاى ساڵانه‌ى به‌شى پلانسازى شار له‌ كۆلێجى ته‌كنیكى ئه‌ندازیارى كرایه‌وه‌

  • 2015-05-19
  • 402 Views
یه‌كه‌مین پێشانگاى ساڵانه‌ى به‌شى پلانسازى شار له‌ كۆلێجى ته‌كنیكى ئه‌ندازیارى كرایه‌وه‌

به‌شى پلانسازى شار به‌شێكى زانستى كۆلێجى ته‌كنیكى ئه‌ندازیارى یه‌ كه‌ له‌ سه‌ر ئاستى هه‌موو زانكۆكانى عێراق ته‌نیا له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ئه‌م به‌شه‌زانستیه‌ بونى هه‌یه‌.ئه‌مرۆ18/5/2015 له‌ كۆلێجى ته‌كنیكى ئه‌ندازیارى یه‌كه‌مین پێشانگاى ساڵانه‌ى به‌شى پلانسازى شار به‌ ئاماده‌بونى د.ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكى زانكۆ و د.شێرزاد تۆفیق یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێرى و د.حه‌كیم عوسمان راگرى كۆلێجى ته‌كنیكى كارگێرى و مامۆستایان و میوانان كرایه‌وه‌ ،كه‌ بۆیه‌كه‌مین جاره‌ خوێندكارانى ئه‌م به‌شه‌ چالاكیه‌كانى خۆیان و پرۆژه‌و كاره‌ زانستیه‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ ى پێشانگایه‌كى زانستى ئه‌ندازیارى سه‌رده‌میانه‌ ده‌خه‌نه‌روو،

له‌و پێشانگایه‌دا كه‌به‌ سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى زانكۆ و به‌ ئاماده‌كارى به‌شى پلانسازى شار رێكخرابوو، سه‌ره‌تا مامۆستا رێباز جلیل بریارده‌رى به‌شى پلانسازى شار به‌ مه‌به‌ستى ناساندنى به‌شه‌كه‌ وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد وتیایدا ئامانج له‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌م پێشانگایه‌ى خسته‌روو، ئاماژه‌ى به‌ بایه‌خى ئه‌م جۆره‌ پێشانگایانه‌كرد له‌ به‌شه‌زانستیه‌كانى زانكۆكاندا و پاشان د.ئالان فه‌ره‌یدون على سیمنارێكى پێشكه‌ش كرد له‌ژێر ناوى “”كاریگه‌ریه‌كانى سیاسه‌ت له‌ بوارى پلانسازیدا”” كه‌ تیایدا كاریگه‌رى و ده‌ره‌نجامه‌كانى سیاسه‌تى كه‌رتى گشتى له‌سه‌ر پلانسازى شاره‌كان رونكرده‌وه‌،پاشان پێشه‌نگا تایبه‌ته‌كه‌ى به‌شى پلانسازى شار كرایه‌وه‌ كه‌ خوێندكارانى قۆناغى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مى به‌شه‌كه‌ چالاكى و پرۆژه‌كانى خۆیان تیایدا نمایشكرد و بوه‌ جێى سه‌رنجى ئاماده‌بوان،دواتر سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ئاماده‌ى چالاكیه‌كى دیكه‌ بوو، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌نمایشكردن و فرۆشتنى خواردن به‌ مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى بۆ منداڵانى كۆبانى و گه‌یاندنى ئه‌م هاوكاریانه‌ بۆ باشتر كردنى ژیانیان له‌ پاش ئاساى بونه‌وه‌ى ره‌وشى ژیان له‌و شاره‌دا.

14 15 16