مامۆستایەکی زانکۆ کتێبێکی زانستی ئەکادیمی کشتوکاڵی بڵاوکردەوە

  • 2020-09-04
  • 178 Views
مامۆستایەکی زانکۆ کتێبێکی زانستی ئەکادیمی کشتوکاڵی بڵاوکردەوە

بەئامانجی زیاتر بڵاوکردنەوەی زانستی نوێ و زانیارییەکانی سەردەم لەبواری زانستی کشتوکاڵی، بڵاو کردنەوەو چاپکردنی پەرتوکیێکی زانستی ئەکادیمی بەناونیشانی ( کشتوکاڵی ڕووەکه پیشەسازیەکان ) لەلایەن دکتۆرە سحر ڕەشید مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجە بەزمانی فارسی سەبارەت بە لایەنە شاراوەکانی هەندێک جۆری ڕووەک و کاریگەری و گرنگیان لە پیشەسازییە جۆربەجۆرەکاندا و بەکارھێنانیان لە تەکنەلۆجیای دەواو دەرماندا . کتێبەکە لە 196 لاپەڕە پێکهاتوەو نوسەر چەند مامۆستایەک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاوکاری بوون و سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سنە (کوردستان) ئەرکی چابکردنی کتێبەکەیان لەئەستۆ گرتووە.

تازەترین کاری زانستی مامۆستاکەی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجە پەرتوکیێکی زانستی ئەکادیمیە کە تەقەڵای دەیان شەووڕۆژ و ماندوبوونی هاوکارەکانیەتی لە کۆکردنەوەی زانیاری سەردەم لەبابەت لایەنەشاراوەکانی هەندێک جۆری ڕووەک و کاریگەری و گرنگیان لە پیشەسازیە جۆربەجۆرەکاندا و بەکارھێنانیان لە تەکنەلۆجیای دەواو دەرماندا.نیشاندانی توانای سەرسورهێنەری هەندێک لە ڕووەکەکان بەشێکی گرنگی ئەم بەرهەمە زانستیەیە.