خولێکی بەهێزکردن لە بواری خوێندنی ئەلکترۆنی دەکرێتەوە

  • 2020-09-07
  • 374 Views
خولێکی بەهێزکردن لە بواری خوێندنی ئەلکترۆنی دەکرێتەوە

بەشێوازێکی سەردەمیانە و هاوشێوەی زانکۆ پێشکەوتووەکان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خولێکی بەهێزکردن لە بواری خوێندنی ئەلکترۆنی بۆ مامۆستایانی زانکۆ دەکاتەوە.

رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٩/٦ پ.د.سۆران ئەبوبەکر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و م.گوڵاڵە عەلی لێپرسراوی هۆبەی دڵنیایی جۆری لە سەرۆکایەتی زانکۆ لەگەڵ ئەو مامۆستایانەی زانکۆ کۆبوونەوە کە بڕوانامەی خولی ( TOT )یان لە بواری خوێندنی ئەلکترۆنی بەشێوازی پرۆفیشناڵ بەدەستهێناوە کە خولەکە لەلایەن رێکخراوی ( Irex )ی ئەمریکییەوە پێشکەشکراوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دانانی پلانێک کرا بەمەبەستی کردنەوەی خولێکی بەهێزکردن بۆ مامۆستایان زانکۆمان لە بواری خوێندنی ئەلکترۆنی بەشێوازێکی سەردەمیانە و هاوشێوەی زانکۆ پێشکەوتووەکان، کە بڕیارە بەشێکی خوێندنی ساڵی نوێی زانکۆ و پەیمانگاکان بەشێوازی ئەلکترۆنی بەڕێوەبچێت.

لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاریان لەسەر کردنەوە خولێکی دوو هەفتەیی بۆ کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆ دا کە دواتر ئەو مامۆستا بەڕێزانەش خولی هاوشێوە دەکەنەوە بۆ سەرجەم مامۆستایانی کۆلێج و پەیمانگەکانی خۆیان.

لای خۆشییەوە پ.د.سۆران ئەبوبەکر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ سوپاسی ئەو مامۆستایانەی کرد کە توانیویانە بەشێوەیەکی زۆر باش و سەرکەوتووانە بڕوانامەی خولی ( TOT ) لە بواری خوێندنی ئەلکترۆنی بەدەستبهێنن، هەروەها داواشی لێکردن لەو رێگەیەوە هاوکاری تەواوی زانکۆکەیان بکەن بە تایبەتی خوێندنی ئەلکترۆنی.