زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و په‌یمانگاى Felsberger ى ئه‌لمانى رێكه‌وتنامه‌ى لێكتێگه‌شتن واژوو ده‌كه‌ن

  • 2015-05-19
  • 479 Views
زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و په‌یمانگاى Felsberger ى ئه‌لمانى رێكه‌وتنامه‌ى لێكتێگه‌شتن واژوو ده‌كه‌ن

له‌ درێژه‌ى چالاكیه‌ زانستیه‌كان و دروستكردنى په‌یوه‌ندیه‌ ئه‌كادیمیه‌كانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمیه‌كانى وڵاتانى ده‌ره‌وه‌، زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و ده‌سته‌ى كوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و لیكۆلینه‌وه‌ى زانستى ریكه‌وتننامه‌ى لیكتیگه‌شتنیان له‌گه‌ل په‌یمانگاى Felsberger ى ئه‌لمانى كه‌ په‌یمانگایه‌كى تایبه‌ته‌ به‌ بوارى په‌روه‌رده‌ و توێژینه‌وه‌ (FIBW) واژۆ كرد،كه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تى ( دكتۆر هارتموت كێل) سه‌رۆكى په‌یمانگا ى Felsberger و (پرۆفیسۆر د.پۆلا خانه‌قا) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى كوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و لیكۆلینه‌وه‌ى زانستى و (پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.ئالان فریدون علی) سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى واژوكرا.

سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیك له‌ لێدوانێكیدا وتى كه‌ ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ بۆ مه‌به‌ستى ئالوگۆركردنه‌ له‌ بوره‌كانى وانه‌وتنه‌وه‌ و ئه‌نجامدانى تویژینه‌وه‌ و ئالوگۆرى خویندكاران و مامۆستایان و په‌ره‌پیدانى بڵاوكراوه‌ى زانستى وه‌هه‌روه‌ها بۆ په‌ره‌پیدانى تویژینه‌وه‌ و دابینكردنى خولى راهینان وه‌ به‌هیزكردنى په‌یوه‌ندى نیوده‌وله‌تى له‌ ریگه‌ى دانان و ریكخستنى چالاكى و پرۆژه‌ى هاوبه‌شى جیاوازى زانستيه.