له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پانێڵێكى كراوه‌ له‌سه‌ر” ئه‌نفلۆنزاى باڵنده‌ “به‌رێوه‌چوو

  • 2015-05-25
  • 744 Views
له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پانێڵێكى كراوه‌ له‌سه‌ر” ئه‌نفلۆنزاى باڵنده‌ “به‌رێوه‌چوو

H5N1 ڤایرۆسى ناسراو به‌ ئه‌نفلۆنزاى باڵنده‌ ،كه‌ له‌ماوه‌ى رابردوو دا وه‌زاره‌تى كشتوكال حكومةتى هةريَمى كوردستان بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیه‌یى له‌ناو په‌له‌وه‌ره‌كانى چه‌ند گوندێكى سه‌ر به‌ پارێزگاى سلێمانى راگه‌یاند،بابه‌تى پانێلێكى كراوه‌بو كه‌ ئه‌مرۆ 25/5/2015له‌ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌ ئاماده‌بونى د.شێرزاد تۆفیق یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێرى و دارایى ود.خالید محمود یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندكاران هه‌روه‌ها به‌ختیار عبدالرحمان قایمقامى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى وژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و نوێنه‌رى ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ حكومیه‌كان تیایدا ئاماده‌بون.
به‌ مه‌به‌ستى زیاتر ناساندنى نه‌خۆشى ئه‌نفلۆنزاى باڵنده‌،له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ پێشكه‌شكارانى پانێڵكه‌وه‌ تیشك خرایه‌ سه‌ر.رێگاكانى گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه‌،هه‌روه‌ها چۆنیه‌تى خۆپاراستن و چاره‌سه‌رى ئه‌م په‌تایه‌ و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى رووبه‌روومان ده‌بێته‌وه‌.
له‌سه‌ره‌تادا د.محمد بابه‌كر مینه‌ پسپۆرى نه‌خۆشى ڤایرۆسى و به‌رگرى له‌ش،مامۆستا له‌ كۆلێجى ته‌كنیكى ته‌ندروستى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ،باسى له‌نیشانه‌كانى توشبون به‌ نه‌خۆشى ئه‌نفلۆنزاى باڵنده‌ كرد له‌ مرۆڤدا و ئه‌و رێگاگایانه‌ى رونكرده‌وه‌ كه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ى پێده‌گوازرێته‌وه‌،پاشان د.ئومێد محمد حمه‌خان نوێنه‌رى به‌رێوبه‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى سلێمانى پسپۆر له‌ نه‌خۆشیه‌كانى باڵنده‌،تیشكى خسته‌سه‌ر چۆنیه‌تى گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ باڵنده‌وه‌ بۆ مرۆڤ به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌راسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ په‌له‌وه‌رداده‌كه‌ن كه‌ مه‌ترسى توشبونیان به‌م نه‌خۆشیه‌ زیاتره‌.
فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى به‌ هاوكارى به‌رێوبه‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى سلێمانى هۆبه‌یه‌كى فریاكه‌تنى خێرایان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێكهێناوه‌،د.رزگار على جرجیس به‌رێوه‌به‌رى خۆپاراستنى ته‌ندروستى سلێمانى باسى له‌ هۆكارو رێگاكانى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كه‌ كرد وهه‌روه‌ها د.عبد الفتاح پزیشكى خێزان،له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تى خۆپاراستنى ته‌ندروستى سلێمانى باسى له‌ هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم كرد بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى رێنمایى ته‌ندروستى و هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك به‌ هاوكارى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاند. پاشان به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیارو سه‌رنجى ئاماده‌بوان كۆتایى به‌ پانێڵه‌ كه‌ هات

19 20 21 22 23