پەیامی پیرۆزبایی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دایك

  • 2020-09-10
  • 137 Views
پەیامی پیرۆزبایی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دایك

بەبۆنەی 29 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستاندا ، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەرو كارمەندانی ئەو كەناڵە كرد كە ئەمە دەقەكەیەتی:

به‌ڕێزان بەڕێوەبەر و کارمەندانی كه‌ناڵی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان (كەناڵی دایك)

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 29 ساڵ بەسەر دامەزراندنی كەناڵە ئازیزەكەتان، جوانترین و ڕازاوەترین چەپكەگوڵی پیرۆزبایی زانكۆو مامۆستایان و خوێندكارانتان پێشكەش دەكەین.
ئەو کەناڵەی کە بەرهەمی شۆرشی نویێ گەلەکەمان و راپەرینی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بوو ، هەمیشە کەناڵی پێشمەرگەو كرێكارو فەرمانبەرو مامۆستاو خوێندكارو ژنان و سەرجەم چین و توێژەكان بووە، تەلەفزیونی گەلی کوردستان کە بە دەستپێکی میدیای بینراو دادەنرێت لە کوردستان دا  لە تەواوی قۆناغەکانی کارکردنی دا هەمیشە دەنگی ڕاستەقینەی خەلکی کوردستان بووەو لە ماوەی 29 ساڵی تەمەنیدا خاوەن چەندین دەستپێشخەری و داهێنانی میدیاییە، گەلی کوردستان بۆخۆی قۆتابخانەی پێگەیاندنی رۆژنامەنووسان و میدیاکاران بووەو هاوكات پاڵپشتییەكی گەورەش بووە بۆ زانكۆو پرۆسەی خوێندن بە ئامادەكردنی بەرنامەو پرۆگرامی جۆربەجۆر لەسەر گرنگی خوێندن لە گشت قۆناغەكاندا .

هیوادارین بە هەمان نەفەسی ڕابردوەوە بەردەوام بن لەسەر ئەركە پیرۆزەكەتان.

دووبارە ئەم یادە لەخۆمان و ئێوەی بەڕێز پیرۆز دەكەین.

 

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكان

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی

10 ی ئەیلولی 2020