زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى هاوکارى فێرگەى تۆپى پێى شەهید ئاوات دەکات

  • 2020-09-15
  • 194 Views
زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى هاوکارى فێرگەى تۆپى پێى شەهید ئاوات دەکات

بەمەبەستی هاوكاری و پشتیوانی منداڵان و گەنجان و لاوان ، سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى وەک هاوکارى و دەستگیرۆیى منداڵان و رێنمونیان بۆ وەرزشى جەستەیی و تەندروستیەکى باش دورخستنەوەیان لە یارییە ئەلیکترۆنیەکان، هاوکارى فێرگەى تۆپى پێ شەهید ئاوات دەکات کە فێرگەیەکى فەرمى تۆپى پێ یە، کار لەسەر پەروەردەى جەستەیی تەندروست و پێگەیاندنى تەندروستانەى یاریزانى تۆپى پێ دەکات.

لەم کارە نوێیەدا پ.ی.د. ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى هەڵدەستێت بەهاوکاریکردنى فێرگەى شەهید ئاوات بەبەخشینى دوورۆژ لە یاریگای فوتساڵی زانكۆ بێ بەرامبەر وەک هاوکارى بۆ فێرگەى تۆپى پێى شەهید ئاوات لە پێناوى یارمەتیدانى منداڵانى گەرەکى قڕگەى شارى سلێمانى کە یاریگاى بچوکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دەکەوێتە هەمان گەڕەکەوە.

لاى خۆیانەوە هیوا مەلا قادر بەڕێوەبەرى فێرگەى تۆپى پێى شەهید ئاوات سوپاسى تایبەتى پ.ی.د. ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى کرد لە پای ئەو یارمەتیەى کە پێشکەشى فێرگەکەیانی کردووە.

سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلى تەکنیکى سلێمانى هاوکارى فێرگەى تۆپى پێى شەهید ئاوات دەکاتسەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى…

Posted by ‎فێرگەی تۆپی پێی شەهید ئاوات‎ on Monday, September 14, 2020