ئامادەکردن و پاککردنەوەی کەمپسی زانکۆ بۆ ساڵی نوێی خوێندن

  • 2020-09-21
  • 444 Views
ئامادەکردن و پاککردنەوەی کەمپسی زانکۆ بۆ ساڵی نوێی خوێندن

دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆدا پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆ داوای لە راگرانی کۆلێج و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆ کرد لە چوارچێوەی رێنماییەکان هەموو ئامادەکارییەک بکەن بۆ کردنەوەی کەمپەسەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن بەڕووی خوێندکاراندا، ئەمڕۆ 21/9/2020 بەسەرپەرشتی لێپرسراوی بەشە ناوخۆییەكانی كەمپسی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی بەشەناوخۆییەکان هەستان بە ڕێكخستنەوەی پاککردنەوەی باخچەكان و خاوێنكردنەوەی سەرجەم كەمپسی زانکۆ.

هەروەها لەپێناو سەلامەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاراندا، کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی ئەندازەی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی تاسەی دەستکردی بەردەم دەرگای کەمپسەکەیان نوێکردەوە.